ڤيديۆ.. بۆ ئه‌وه‌ى ببنه هانده‌رى ئیمارات كرێكارانى له قه‌فه‌ز كردووه
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى ئيمارات كه‌سێكيان ده‌ستگيركرد، كه ژماره‌يه‌ك كرێكارى هيندستانى دهستگيركردبوو و ئه‌وانى خستبووه ناو قه‌فه‌زى ئاژه‌ڵانه‌وه و ناچارى كردبوون هانده‌رى تيپى ئيمارات بن، نه‌ك وڵاته‌كه‌يان.
ئه‌و هاووڵاتييهى ئيمارات، گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى له باره‌ى ئه‌و كاره‌ى دژ به كرێكاران كردبووى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤيديۆكه، پۆليسى شاريقه، رايگه‌ياند، توانيويانه ئه‌و كه‌سه ده‌ستگير بكه‌ن.
پۆليس گوتيشى: كارى ئه‌و تۆمه‌تباره جێگه‌ى قبوڵ نييه و پێشێلكارى روونى مافه‌كانى مرۆڤ و پێچه‌وانه‌ى ياساكانى كاركردنه له ئيمارات.
اتمنى ان يتم التعامل بجدية مع هذه النوعيه من البشر قمة العنصرية والدناءة التي لاتمت للإنسانيه بصلة
— را‌شد عبدالله المهندي (@RASHIDMOHANNADI) January 10, 2019
????????????@ohchr_ar @fifacom_ar @AbuDhabiSC #كاس_اسيا2019 pic.twitter.com/WcIAGsHRb1
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌و ره‌فتاره له‌گه‌ڵ نه‌ريتى ئيمارات ناگونجێت، ئه‌گه‌ر بۆ گاڵته و گهپيش بووبێت.
دوێنێ پێنجشه‌ممه ئيمارات و هيندستان له چوارچێوه‌ى يارييه‌كانى كۆتايى نه‌ته‌وه‌كانى ئاسيا رووبه‌ڕووى يه‌ك بوونه‌وه.
ئه‌و پياوه ئيماراتييه له ده‌ستگيركراوه‌كان ده‌پرسێت، هانده‌رى چ تيپێكن و ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه ئيمارات نه‌بێت له قه‌فه‌ز ئازاديان ناكات.
سه‌رچاوه:RT
ئ.ر