"ئەولەویەتی حكوومەتی داھاتوو لابردنی پاشەكەوتی مووچە دەبێت"

سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی كوردستان جەختی لەوە كردووەتەوە

K24 - ھەولێر

سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە کە ئەولەویەتی کاری حکوومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان لابردەنی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران دەبێت.

روونیكردەوە: "كە سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی كوردستان جەختی لەوەكردووەتەوە كە ھەموو ھەوڵێك دەدەن لە كابینەی داھاتوودا پاشەكەوتی مووچە بە یەكجاری نەمێنێت، بێگومان ھەوڵ و تەقەلای ھەرێمی كوردستان لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت كە پاشەكەوتی مووچە نەمێنێت. ئێستا ھەر 30 رۆژ جارێك مووچەی فەرمانبەران دابەش دەكرێت".

لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکووکیش لە رێگەی بۆڕی نەوتیی هەرێمی کوردستانەوە، سەفین دزەیی گوتی: "بەغدا بە گەرمی پێشوازی لەو بیرۆکە کردووە، بەڵام هەنگاوی کرداری بۆ نەهاوێژراوە".

ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر بەرپرسانی حكوومەتی ھەرێم، ئاشكرایان كردووە كە گفتوگۆ لەنێوان ھەولێر و بەغدا ھەیە، بۆ ئەوەی جارێكی دیكە نەوتی كەركووك بە رێگەی بۆری ھەرێمی كوردستان ھەناردەی بەندەری جەیھان بكرێتەوە.