كۆمه‌ڵى ئيسلامى: بۆ به‌شدارى له‌ حكومه‌ت هێشتا بڕيارمان نه‌داوه‌

ئەنجامی ھەڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى ره‌تكرده‌وه‌
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، ئەنجامی ھەڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى ره‌تكرده‌وه‌، بەڵام بۆ بەشداریكردن لە حكومەت هێشتا بڕیاری كۆتایی نەداوە.

رێبوار حەمەد، گوتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی دوای كۆتایی ھاتنی كۆبوونەوەی سەركردایەتی حزبەكەی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نەدەبوو كۆمیسیۆن بەو شێوەیە ئەنجامی ھەڵبژاردن تێپەڕێنێت، بۆیە ئەوان ئەنجامەكەی رەتدەكەنەوە و تانەیان لێداوە و چاوەڕێی ئەنجامی تانەكەش دەكەن.

لەبارەی بەشداریكردنیشیان لە حكومەت ئاشكرای كرد، لە كاتی خۆیدا ھەڵوێستیان دەبێت و ئێستا لەسەر ئەو پرسە بڕیاریان نەداوە.