يه‌په‌گه: هێزه‌كانى سووريا له سنووره‌كان جێ‌گير ده‌كرێن
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى ره‌سمى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)، نورى مه‌حموود، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياند، هێزه‌كانى سووريا له سنووره‌كان جێ‌گير ده‌كرێن، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێرشه‌كانى سوپاى توركيا.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا، كه له سايتى ره‌سمى يه‌په‌گه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: "دواى زياتر له مانگێك له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌فسانه‌يى هێزه‌كانمان له دژى سوپاى داگيركارى توركيا و رێكخراوه تيرۆريستييه هاوپه‌يمانه‌كانى له به‌ره‌ى نووسره، داعش و رێكخراوى ديكه‌ى هاوشێوه‌يان، زيانگه‌ياندنى زۆر به دوژمن له رووى مرۆيى و مادييه‌وه، يه‌كينه‌كانمان بانگه‌وازيان له حكومه‌تى سووريا و سوپاكه‌ى كرد، ئه‌ركى خۆيان راپه‌ڕێنن له به‌رگريكردن له عه‌فرين و پاراستنى سنوورى سووريا له دژى ئه‌و داگيركارييه‌ى توركيا".
هه‌روه‌ها هاتووه: "حكومه‌تى سووريا وه‌ڵامى بانگه‌وازه‌كه‌ى دايه‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى بانگهێشت ئه‌ركه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2018 يه‌كه‌ى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى عه‌فرين كرد، بۆ ئه‌وه‌ى له سنووره‌كان جێ‌گير بن و به‌شدارى له به‌رگرى له يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا و سنووره‌كه‌ى بكه‌ن".
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، كه‌ناڵى مه‌يادين، بڵاويكرده‌وه، "رێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوان يه‌په‌گه و حكومه‌تى سووريا، ته‌نيا له بوارى سه‌ربازييه".
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و كه‌ناڵه، "هێزه‌كانى سووريا له ناوچه سنوورييه‌كان جێ‌گير ده‌كرێن و ئه‌ركى يه‌كه‌ميان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێرشه‌كانى توركيايه شانبه‌شانى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌ركى دووه‌مى ئه‌و هێزانه، "رزگاركردنى ناوچه داگيركراوه‌كانى ئه‌عزاز، باب، جه‌رابلووس و ئيدلبه له ژێر داگيركارى توركيا و ميليشيا ئيسلامييه هاوپه‌يمانه‌كانى".
كه‌ناڵه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، "هيچ رێككه‌وتنێكى سياسى و ئيدارى له نێوان حكومه‌تى سووريا و يه‌په‌گه نه‌كراوه، له باره‌ى داهاتووى عه‌فرينه‌وه".
ئه‌مڕۆ هێزه ميللييه‌كانى سه‌ر به سوپاى سووريا گه‌يشتنه عه‌فرين.
هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌يشتنى ئه‌و هێزانه‌دا سوپاى توركيا ده‌ستى به بۆمبابارانى ده‌روازه‌كانى گه‌يشتنى ئه‌و هێزانه كرد.
گه‌يشتنى ئه‌و هێزانه بۆ عه‌فرين، دواى چه‌ند كاتژمێرێك له‌و قسانه‌ى سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، هات، كه له په‌رله‌مانى توركيا رايگه‌ياند، "به هۆى په‌يوه‌ندييه‌كانمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسيا و ئێران، توانيمان رێگرى بكه‌ين له بڵاوبووينه‌وه‌ى هێزه‌كانى سووريا له عه‌فرين".
ئ.ر