له‌ خورماتوو حه‌شدى شه‌عبى به‌ نيازى فرۆشتنى بيناى باره‌گاى حزبه‌ كوردييه‌كانه‌

له‌ جه‌له‌ولا باره‌گاكانى يه‌كێتى راده‌ست ناكاته‌وه‌
kurdistan24.net

K24 – گه‌رميان:

چەكدارانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق ئامادەنین ئەو بارەگایانەی، كە دوای رووداوەكانی 16ی ئۆکتۆبەر دەستیان بەسەردا گرتووە بیگەڕێنەوە بۆ حزبە كوردستانییەكان.

خەلیل خودادەت، لێپرسراوى کۆمیتەی یەکێتی لە جه‌له‌ولا، رايگه‌ياند، ھەرچەندە سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عەبادی و پارێزگاری دیالە فەرمانیان كردووە بارەگاكانمان رادەست بكرێته‌وه‌، بەڵام چەكدارانی حەشدی شەعبی حیساب بۆ ئەو بڕیارانە ناكەن و بارەگاكان چۆڵ ناكەن.

سەرباری داگیرکردنی بارەگای حزبە کوردستانییەکان له‌ ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، له‌ شارۆچکەی دووز خورماتوو حه‌شدى شه‌عبى بینای بارەگاکانی یەکێتی و پارتی و حزبی شيوعی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی بیان فرۆشێت و بەیەكجاری لە ده‌ستی کوردیان دەربکات، ھاوکات لەگەڵ ئەوه‌شدا زەوی و زاری کشتوکاڵی کوردەکانیش کەوتوونەتە به‌ر مەترسی و عەرەبی ھاوردەی بۆ هێناون و له‌ هاووڵاتیانی کوردیان وەردەگرنەوە .