بودجه‌ی 2019 ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراقی نیگه‌ران كردووه
K24- هه‌ولێر:
کەموکوڕی لە بودجەی ساڵی ٢٠١٩ ھەموو پێکھاتەکانی نیگەرانکردووە، فراکسیۆنە کوردیەکانیش له ئەنجومەنی نوێنه‌رانی عێراق بەپێویستی دەزانن شاندی کوردی بەپەلە سه‌ردانی بەغدا بكه‌ن و گفتوگۆ لەبارەی پشکی کوردەوە بکەن، لەئەگەری تیپەڕاندنی بودجەش ھەڕەشەی فشار دروستکردن و ھەڵوێست وەرگرتن دەکەن.
له‌مباره‌یه‌وه میران محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 دووپاتیكرده‌وه، "پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019 له ئاست خواست و داوای خه‌ڵكی عێراقدا نییه و هیچ كامێك له پێكهاته‌كانی ناو په‌رله‌مانیش له‌و پڕۆژه‌یه رازی نین".
هه‌وره‌ها گوتی: "بڕیاری پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق دراوه و ئێمه‌ش نوێنه‌رمان له‌و لێژنه‌یه ده‌بێت، به‌ڵام بۆ ئێمه‌ی كورد گرنگ پێكهێنانی ئه‌و لێژنه‌یه نییه، به‌ڵكو گرنگییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌ش دیاریبكرێت و پشكی هه‌رێمیش بكرێته 14%".
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ش جه‌خت له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی فشاره‌كان و رێگه‌نه‌دان به تێپه‌ڕاندنی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌كرێته‌وه، دانا شەھید جەزا, ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقيش دووپاتیده‌كاته‌وه، "پێویسته ئه‌م پڕۆژه یاسایه هه‌موار و چاك بكرێته‌وه، یانیش بگه‌رێندرێته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران".
بەگوێرەی ئەو ره‌شنووسه‌ی بۆ پڕۆژه‌كه ئامادەکراوە، پشكی کورد لە بودجەی گشتی عیراق به ڕێژه‌ی 12.67% دیاریکراوە، بەڵام کورد ڕەتیدەکاتەوە، بەوپێەی چەندین زیادەرۆيی دەستوری و یاسای لەبودجەدا ھەن و مافی کورد تێدا پێشڵکراوە، فراکسیۆنەکانیش دەڵێن ھەڵویستەکانيان لەکات و ساتی خۆی نيشان ده‌ده‌ن.
H.B