باڵيۆزى پێشووى ئه‌مريكا له‌ كرواتيا: ريفراندۆم دەرفەتی 100 ساڵەی کوردە بۆ سه‌ربه‌خۆيى

با خەڵکی کوردستان سەیرێکی مێژووی خۆیان بکەن بزانن لە ساڵانی رابردوودا و لە مانەوەیان لەگەڵ عێراق بێجگە لە ئەنفال و کیمیايباران چی دیکەیان بەرکەوتووە
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

پیتەر گاڵبرێت دیپلۆماتکاری ناسراوی ئەمریکا و باڵيۆزى پێشووى واشنتن له‌ كرواتيا رایگەیاند، ٢٥ی ئەیلوول دەرفەتی سەد ساڵەی کوردە بۆ بڕیاردان لە مافی چارەنووسی.

گاڵبرێت لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 ئاماژەی بەوەدا راستە سەربەخۆیی سەرکێشی تێدایە، بەڵام با خەڵکی کوردستان سەیرێکی مێژووی خۆیان بکەن بزانن لە ساڵانی رابردوودا و لە مانەوەیان لەگەڵ عێراق بێجگە لە ئەنفال و کیمیايباران چی دیکەیان بەرکەوتووە و دواتر خۆیان 25ی ئەیلوول بڕیار بدەن کە چییان دەوێت.