هۆڵه‌ندا چاوی له كه‌رتی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستانه
K24 - هه‌ولێر:
لاباڵیۆزی هۆڵه‌ندی گوتی: "وەزیری دەرەوەی ئێمە هات بۆ هەرێمی کوردستان تا پێکەوە باس لە هەماهەنگی سیاسیی و سەربازی نێوانمان بکەین هەروەها باسمان لەوەکرد کە دەمانەوێ پەیوەندی ئابووری نێوانمان بەهێز بکەین بە تایبەتی لە بواری کشتوکاڵ".
ماتیگس وۆڵتەرز، روونیشی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی چاوی له‌وه‌یه، وه‌به‌رهێنانی له كه‌رتی نه‌وتیشدا بكات، به‌ڵام ئێستا ده‌یه‌وێت وه‌كو هه‌نگاوی یه‌كه‌م، په‌ره به كه‌رتی كشتوكاڵی بدات له هه‌رێمی كوردستان.
گوتیشی: "هەماهەنگییەکی بەهێزمان لەگەڵ هێزی پیشمەرگەی هەیە و دەمانەوێ ئەو هەماهەنگییە بەهێزتر بێت و درێژە بکێشێت", به گوته‌ی باڵیۆزی هۆڵه‌ندا، ئه‌م پرسه یه‌كێك بووه له هۆكاره‌كانی هاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 18ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018، ستیڤ بلۆك، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا، به سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
ئ. م