مێردمنداڵێك پاكستانى ده‌توانێت 180 پله سه‌رى بسووڕێنێت
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى پاكستان ده‌يلى بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه مێردمنداڵێك به ناوى محه‌ممه‌د سه‌مير له شارى كه‌راچى ده‌توانێت سه‌رى به 180 پله بسووڕێنێت.
ئه‌و مێرد منداڵه 14 ساڵه‌يه ده‌ڵێت: ئه‌و حاڵه‌ته‌ى نه‌نگى جه‌سته‌يى نييه، به‌ڵكو ئه‌نجامى راهێنان و مه‌شقى چڕوپڕه.
سه‌مير باسى ئه‌وه‌شيكردووه، كاتێك ته‌مه‌نى شه‌ش ساڵ بووه، فيلمێكى ترسناكى ئه‌مريكاى بينيوه و ئه‌كته‌ره‌كه سه‌رى سووڕاندووه، له‌و كاته‌وه هه‌وڵى داوه لاسايى ئه‌و فيلمه بكاته‌وه. دواى چه‌ند مانگێك توانيويه‌تى ئه‌و خه‌ونه‌ى به‌ديبهێنێت.
له ئێستادا ئه‌و مێردمنداڵه وازى له خوێندن هێناوه و په‌يوه‌نديكردووه به تيمێكى سه‌ماكردنه‌وه و
دواى كۆچى دوايى باوكى ده‌يه‌وێت له‌و رێگه‌يه‌وه هاوكارى دايكى بكات و بژێوى بۆ دابين بكات.