به هاوكارى كونسوڵخانه‌ى فه‌ره‌نسا يادى رۆژى جيهانى ميوزيك له هه‌ولێر كرايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دۆمنيك ماس، كونسوڵگه‌رى فه‌ره‌نسا له شارى هه‌ولێر، تايبه‌ت به كوردستان24 رايگه‌ياند، رۆژى جه‌ژنى ميوزيك ئاهه‌نگێكى گه‌وره‌يه و ده‌يان ساڵه له فه‌ره‌نسا ياد ده‌كرێته‌وه و ئێستا بووه‌ته رۆژێكى نێوده‌وڵه‌تى و زياتر له 40 وڵات يادى ده‌كرێته‌وه.
گوتيشى: ئه‌وانه‌ى ده‌يانه‌وێت ميوزيك بژه‌نن ده‌توانن به‌شدارى بكه‌ن و له هه‌موو شهقامهكانى پاريس ده‌بينين خه‌ڵك ميوزيك ده‌ژه‌نن.
روونيشيكرده‌وه، ئێستا كاتى ئه‌وه‌يه خه‌ڵك ههناسهيهك هه‌ڵمژێت و گوێ له ميوزيك بگرێت و كاتێكى هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى ناخۆشييه‌كانى له‌بير بباته‌وه.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، زياتر له 60 ميوزيسيان له ئاهه‌نگه‌كه‌دا بانگهێشتكراون و ئه‌م چالاكييه به هاوكارى كونسوڵخانه و ژماره‌يه‌ك كۆمپانيا ئه‌نجامدراوه و خه‌ڵكێكى ئاشقى ميوزيكيش به‌شداريان كردووه.
هه‌روه‌ها گوتى: په‌يامى ئێمه ئه‌وه‌يه پێكه‌وه ده‌بێت ئاهه‌نگى ژيان بگێڕين و كێشه زۆرن و له هه‌موو شوێنێك هه‌ن و ده‌زانين هه‌ندێك خێزانێك هه‌ن قوربانيان داوه و كه‌سى خۆيان له‌ده‌ستداوه له پێناو ئێمه. بۆيه ئێمه هه‌ست به ئه‌وان ده‌كه‌ين و ده‌مانه‌وێت رێز له‌و قوربانيانهيان بنێين.
ئ.ر