ئیلھام ئەحمەد: ئاساییە حكوومەتی سووریا بۆ پاراستن و بەرگریكردن بێتە عەفرین
K24 - قامیشلو
ئیلھام ئەحمەد، ھاوسەرۆكی ئەنجوومەنی سووریای دیموكراتیك، دەربارەی ھەماھەنگییەكانیان لەگەڵ رژێمی سووریا رایدەگەیەنێت، عەفرین پێویستی بە پاراستن و بەرگریی ھەیە، ئێستا لەگەڵ سوپای سووریا نەگەیشتوونەتە رێككەوتن، بەڵام قسە كراوە و لەو بڕوایەدام ئەنجامی باشی دەبێت.
ئیلھام ئەحمەد بە كوردستان24 راگەیاند: "عەفرین پێویستی بە پاراستن ھەیە، ئاساییە ئەگەر ھێزی سەر بە حكوومەتی سووریا بۆ پاراستن بێتە عەفرین، ئەوان تا ئێستا بە ئەركی خۆیان ھەڵنەستاون، بەڵام ئێستا دەزانن دۆخی سووریا لە مەترسیدایە".
گوتیشی: "ماوەی 7 ساڵە عەفرین ئیدارەی سەربەخۆی ھەیە، ئێستا بۆ پاراستنی خەڵكی شارەكە ئاساییە ئەگەر حكوومەتی سووریا ئەركی پاراستن بگرێتە ئەستۆی خۆی، بەڵام ھەمووشتێك ناگەڕێتەوە كاتی جاران، دەبێ رژێمی سووریاش ئەوە بزانێت".
ھاوسەرۆكی ئەنجوومەنی سووریای دیموكراتیك ئاشكرای كرد: "گفتوگۆمان لەگەڵ حكوومەتی سووریا بەردەوامە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن، لەو بڕوایەدام ئەنجامی باشی دەبێت".
ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر تەلەفزیۆنی فەرمی سووریا رایگەیاندبوو، كە ھێزەكانی سەر بە حكوومەتی سووریا لە ئایندەیەكی نزیكدا بۆ بەرگریكردن دەچنە ناو عەفرین، لەبەرامبەردا مهولوود چاوشئۆغڵو، وهزیری دهرهوهی توركیا رایگهیاند: "ئهگهر هێزهكانی سووریا بۆ ئهوه بچنه عهفرین تا پارێزگاریی له چهكداره كوردهكان بكهن، دهبێت بزانن هیچ كهسێك ناتوانێت هێزهكانی توركیا رابگرێت".
لە 20/1/2018، هێرشى توركيا بۆ سهر عەفرين، له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زهيتون" و به بۆردوومانكردنی شارهكه له لايهن فڕۆكه جهنگييهكانى توركياوه به فەرمی دهستيپێكرد. بە گوێرەی دوایین ئاماری ئەنجوومەنی تەندروستی عەفرین تا ئێستا 170 كەس بەھۆی بۆردوومان و تۆپبارانەكانی توركیا لە عەفرین شەھید بوونە و 650 كەسی دیكەش برینداربوونە. سەبارەت بە زیانە گیانییەكانی توركیاش، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆسەر عەفرین 32 سەربازی توركیا كوژراون.
H.M