به‌ ڤيديۆ.. پێشمه‌رگه‌ به‌هێزترين تانكى جيهان تێكده‌شكێنێت

پێشمه‌رگه‌ توانى تانكێكى ئه‌برامسى ئه‌مريكى تێكبشكێنێت
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، له‌ يه‌كه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى سه‌ر به‌ ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى، له‌ سنوورى پردێ، توانى تانكێكى ئه‌برامسى ئه‌مريكى تێكبشكێنێت.

كوردستان 24 وه‌ك يه‌كه‌م سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵى كوردستانى توانى بگاته‌ نزيكترن خاڵ له‌ تانكه‌ تێكشكاوه‌كه‌ و وێنه‌ى بگرێت و بۆ جيهانى بگوازێته‌وه‌.

تانكى ئه‌برامس يه‌كێكه‌ له‌ به‌هێزترين تانكه‌كانى جيهان و درووستكراوى ئه‌مريكايه‌.

له‌ چوارچێوه‌ى پڕچه‌ككردنى عێراقدا، ئه‌و تانكه‌ ئه‌برامسه‌ كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ست ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى و له‌ له‌شكركێشيياندا بۆ سه‌ر كوردستان له‌ دژى هێزى پێشمه‌رگه‌ به‌كارى ده‌هێنن.