بۆ به‌هاری ئه‌مساڵ ستایلی سنه‌یی بۆ جلوبه‌رگی كوردی مۆدیله
K24- هه‌ولێر:
بازاڕی جلی كوردی بە بەراورد له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوو كز بووە، ئەمەش بەھۆی ئەو قەیرانە داراییەی بەرۆكی ھەرێمی كوردستانی گرتووە، له‌كاتێكدا هه‌ر ساڵه و ستایلێكی جلوبه‌رگی كوردی ره‌واجی ده‌بێت، بۆ ئەمساڵیش دوورینی جۆری جلوبەرگی سنەیی مۆدێلە، جگە لەوەی جار به جار وردە كێشەش لە نێوان خوازیارانی جلوبەرگی كوردی و به‌رگدووره‌كان پەیدا دەبێت، به‌رگدوورێك دەڵێت : كێشەمان لەگەڵ گەنجەكان ھەیە، چونكە ئەوان بە لەبەركردنی كابۆ راھاتوون و شەڕواڵی كوردیان بەلاوە بەرینە.
سەعدوڵا مەحەممەد، كه به‌رگدوورێكی جلی كوردی پیاوانه، ساڵانێكی زۆرە دەست و پەنجەكانی لەناو ئامێری دوورمان و دا‌و و مەقەست دایە، پیشەكەی لە باوكیەوە بۆ بەجێماوە، ئەو باس لە دۆخی بازاڕی جلی كوردی پیاوان دەكات و بە ساڵانی رابردوو بەراوردی دەكات.
لە بازاڕی به‌رگدوورین كەسانێك ھەن، لە پایزی تەمەنیان دان، بەڵام ھێشتا گورج و چالاكن لە دوورینی جلی كوردی بۆ بەھار، له‌كاتێكدا نەورۆز نزیكە و كاتێكی كەمیان لەبەردەست ماوە، نایانەوێ ھیچ شتێك لە تەواوكردنی كارەكان دوایان بخات.
وەك ھەموو پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی ژیانی كورده‌واری، جلوبەرگی كوردیش ساڵانە جۆرێكی دەبێتە مۆدێل، بۆ ئەمساڵ جلوبەرگی كوردی سنەیی مۆدێلە و خەڵك زیاتر داوای دوورینی ئەم مۆدێلە دەكەن.
هه‌رچه‌نده پەیوەندییەكی باش لە نێوان به‌رگدوور و خوازیارانی جلی كوردیدا ھەیە و خوازیاران زۆرجار به‌رگدوورێك به‌خۆیانه‌وه تایبه‌ت ده‌كه‌ن، بەڵام پەیوەندیەكە بێ كێشەش نیە، له‌مباره‌شه‌وه سه‌رباز سابیر، كه به‌رگدوورێكی جلی كوردییه، گله‌یی له‌وه ده‌كات، كه زۆر جار خوازیاران ده‌رنگ داوای جلی كوردی ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له به‌هاران، كه دۆخی به‌رگدووره‌كان له‌به‌رچاو ناگرن و چه‌نده كاتی كه‌میشیان به‌ده‌سته‌وه بێت، به‌ڵام فشار ده‌خه‌نه سه‌ر به‌رگدووره‌كان.
جل و بەرگی كوردی لە مانگەكانی بەھار و بەتایبەت لە نەورۆزدا زیاتر دەپۆشرێت، چەندین مۆدێلی ھەیە، لەوانە مراد خانی، ستار خانی، سنەیی، ڕانك‌و چۆغەل، كورەتك و شەلوار و شال و شەپك. جگە لەوەی بەشێك لە مۆدێلەكان بەناوی سەركردە دیارەكانی كوردستانه‌وه كراون.
H.B