عادل نووری: پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20/1/2018 عادل نووری، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی راگه‌یاند: "هەریەک لە فراکسیۆنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنەکانن بۆ کاتێکی دیکە، بەڵام فراکسیۆنە کوردستیانییەکانی دیکە لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا".
هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەدا "بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە مانگی ئایاری ئەمساڵ زیان بە گەلی کورد و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەگەیێنێت، بەوپێیەی ئەو ناوچانە بە داگیرکراو هەژمار دەکرێن".
قسه‌كانی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی عێراق له كاتێكدایه، سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندووه: "سبه‌ینێ پرسی دواخستن و دیاریكردنی كاتێكی دیكه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه".