به‌ڤیدیۆ.. به‌هێزترین زریانی ساڵی 2018 له وڵاتی فلپین روویدا
K24- هه‌ولێر:
به‌سه‌دان كه‌س له تیمه‌كانی فراگوزاری له وڵاتی فلپین ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان به‌دوای بێسه‌روشوێنبووانی زریانی مانگخۆت كرد، كه به‌هۆیه‌وه 74 هاووڵاتی ئه‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له سه‌ره‌تای ساڵی 2018ـه‌وه مانگخۆت كه به‌هێزترین زریان بووه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، چه‌ندین یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون، خانوو و بینایه‌ی وێرانكردووه و هه‌زاران زه‌وی كشتوكاڵیشی به‌ئاو داپۆشیوه.
به‌گوێره‌ی میدیا جیهانییه‌كان، ئه‌و زریانه كاره‌ساتباره وێڕای ئه‌وه‌ی بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه شه‌پۆله‌كانی زه‌ریا، رێژه‌یه‌كی زۆری هه‌ور و بارانیشی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه و به‌سه‌ر دوورگه‌ی لۆزۆنی باكووری فلپیندا باراندووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه بارستاییه‌كی گه‌وره‌ی قوڕ و لیته‌ی داڕماندووه، وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی شاری ڤیكتۆریۆ دووپاتی ده‌كاته‌وه، پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی ئه‌و داڕمانه 40 كه‌سی دیكه‌ش ژێر لم كه‌وتبن.
هه‌روه‌ها پێشبینیشی كرد سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ژێر لم گیانیان له‌ده‌ستدابێت و گوتی: هه‌وڵه‌كانمان بۆ گه‌ڕان به‌دوای بێسه‌روشوێنبووان به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆكی وڵات داوامان لێده‌كات ده‌ست هه‌ڵگرین.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا، ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه، زۆربه‌ی میدیا جیهانییه‌كان تیشكیان خستبووه سه‌ر گه‌رده‌لوولی فلۆرێنس له ئه‌مه‌ریكا، كه به‌ر له روودانی هۆشداری درابووه 5 ویلایه‌تی ئه‌و وڵاته و به‌سه‌دان هه‌زار خێزانیش خانوو و ماڵه‌كانیان جێهێشتووه، كه‌چی كاره‌ساته گه‌وره‌كه له فلپین روویدا.
له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ڕووی جیۆگرافییه‌وه وڵاتی فلپین له ژماره‌یه‌ك دوورگه پێكهاتووه و ده‌كه‌وێته ئه‌وپه‌ڕی رۆژهه‌ڵاتی كیشوه‌ری ئاسیا، بۆیه ساڵانه زیاتر له 20 زریان و گه‌رده‌لوولی به‌هێز له‌و وڵاته رووده‌دات و كاره‌ساتی وێرانكار به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
H.B