به ڤیدیۆ.. منداڵێكی دوو ساڵان له كاتی پێچكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌كه‌وێته خواره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
زۆرجار منداڵان له كورسی دواوه‌ی ئۆتۆمبێل سه‌رده‌خرێن، به‌ڵام هۆشیار بن منداڵان هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی ده‌رگا ده‌ده‌ن، یانیش له‌لایه‌ن شۆفێرانه‌وه ده‌رگاكه به ته‌واوی داناخرێت.
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، كه فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، له كاتی پێچكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك، منداڵێك به خۆی و كورسییه‌كه‌یه‌وه ده‌كه‌وێته خواره‌وه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه، هیچ ئاگاداری كه‌وتنی منداڵه دوو ساڵییه‌كه نییه و درێژه به رۆیشتنی خۆی ده‌دات، به‌ڵام ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دواوه راده‌گرێت و دێته خواره‌وه.
رووداوه‌كه له شارێكی ویلایه‌تی مینۆسیتا روویداوه، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیس، منداڵه‌كه راده‌ستی دایك و باوكی ده‌كرێته‌وه.
ئ. م