ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان خورماتوو – سلێمان به‌گ روویدا
K24 - هه‌ولێر:
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر رێگه‌ی خورماتوو - سلێمان به‌گ روویدا و به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، گیانی و ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
فاروق ئه‌حمه‌د، به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی خورماتوو بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بووه و چێشتخانه‌یه‌كی كردووه‌ته ئامانج.
له ئێساشدا هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه و ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه، هاوكات لێكۆڵینه‌وه‌یان له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.