گۆڕان بایكۆتكردنی پرۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ دەكات

"ھیچ پەیوەندییەكمان لەنێوان یەكێتی و گۆڕان نەماوە"
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

ئەندامێکی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێ بزووتنەوەکەیان ئێستا هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان نەماوە.

خەلیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بە کوردستان24 راگەیاند: "لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی جڤاتەکەیان باسی بایکۆتی پرۆسەی سیاسی عێراق دەکەن".

لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان یەکێتی نیشتمانی كوردستان، خەلیل سەرکانی رایگەیاند: "ئێستا گۆڕان و یەکێتی هیچ پەیوەندییەکیان نەماوە، بە فەرمی بڕیارمان لەبارەی دانیشتن لەگەڵ یەكێتی نەداوە، دەبێت لە كۆبوونەوەكانی جڤاتی بزووتنەوەی گۆڕان یەكلایی بكرێتەوە لەگەڵ یەكێتی كۆببینەوە یان نا".

ئەو ھەڵوێستەی گۆڕان دوای ئەوەدەێت كە لەگەڵ ئاشكرا بوونی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق. بە گوتەی بەرپرسانی گۆڕان، ئێوارەی 12ی ئایاری ئەمساڵ، ھێزێكی یەكێتی ھێرشی كردووەتە سەر مەكۆی سەرەكی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی، ئەمەش گرژی زیاتری خستووەتە نێوان گۆڕان و یەكێتی.

ھ.م