یەكێتی و كۆمەڵ ریفراندۆم و كاراكردنەوەی پەرلەمان تاوتوێ دەكەن

روونكردنەوە لەبارەی سەردانەكەی ئێران دەدەن
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

یەكێتی نیشتمانی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە كۆبوونەوەدان، بۆ تاوتوێكردنی پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان و كاراكردنەوەی پەرلەمان.

پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی كۆمەڵێك پرس دەكرێت وەك، ریفراندۆم و كاراكردنەوەی پەرلەمان و ھەڵبژاردنەكانی داھاتووی ھەرێمی كوردستان".

گوتیشی: "ھەر لە كۆبوونەوەكەدا یەكێتی روونكردنەوە لەبارەی سەردانی شاندەكەیان و كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران دەدەن".

پێشتر یەكێتی نیشمانی كوردستان رایگەیاندبوو، لەبارەی كاراكردنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی ریفراندۆم لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی كۆدەبنەوە.