شاندێكی كوردستان بەشداری لە كۆڕبەندی وزەی یەكێتی ئەوروپا دەكات

كۆڕبەندەكە لە پەرلەمانی ئەورپا بەڕێوەدەچێت
kurdistan24.net

K24 - برۆكسل

ئەمڕۆ بە بەشداری ھەرسێ پارێزگاری ھەولێر و سلێمانی و دھۆك، کۆڕبەندی ساڵانەی وزە لە پەرلەمانی ئەوروپا دەستی بەکارەکانی کرد.

بارزان حەسەن، پەیامنێری كوردستان24 لە برۆكسل رایگەیاند: "بۆ یەكەمجارە شاندی ھەرێمی كوردستان كە پێكھاتووە لە پارێزگاری ھەولێر و سلێمانی و دھۆك بەشداری لە كۆڕبەندەكە دەكات و ھیچ پارێزگارێكی دیكەی عێراق بەشداری لەو كۆڕبەندە نەكردووە".

ھەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بە كوردستان24 راگەیاند: "بەشداری شاندی ھەرێمی كوردستان لە كۆڕبەندی وزە لە پەرلەمانی ئەوروپا گرنگی خۆی ھەیە، بۆ باسكردن لە كەش و ژینگە و بارودۆخی وڵات بەتایبەتی لە رووی وزەی جێگرەوە و كەمكردنەوەی بەكارھێنانی وزەی كارەبا و باشكردنی خزمەتگوزاری لە كۆی سێكتەرەكان".

گوتیشی: "ئەمڕۆ لە كۆڕبەندەكە ھەرێمی كوردستان لە رووی ئیداری و سیاسییەوە واژووی ئەوە دەكات كە دەبێتە یەكێك لە ئەندامانی پەیمانی یەكێتی ئەوروپا، بۆ پارێزگار و شارەوانییەكان كە تایبەتە بە وزە، بۆ ئەوەی پەیڕەوی ئەو پەیڕەوانە بكات لە وڵات و حكوومەتە خۆجێییەكانی ئەوروپا پەیڕەودەكرێت".

لەبارەی بەشداری نەكردنی پارێزگاكانی دیكەی عێراق ھەڤاڵ ئەبوبەكر، رایگەیاند: "ئەوە بەرھەمی كاركردنی دووساڵی رابردووی پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستانە لەگەڵ رێكخراوی (UNDP) و پەرلەمانی ئەوروپا، پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان توانیویانە ماستەرپلانیان ھەبێت  و ماستەرپلانەكانیان لەلایەن یەكێتی ئەوروپا و ئەو رێكخراوە قبووڵ كراوە".

H.M