برنجی رووسی بازاڕی كوردستان داگیر دەكات
K24 - ئاكرێ
هاوردەكردن برنجێكی رووسی كه هاوشێوه‌ی برنجی كوردییه و نرخه‌كه‌شی هه‌رزانتره له برنجی خۆماڵی، بازاڕی برنجی كوردی لاوازكردووە و جووتیارانیش ده‌ڵێن، ئەگەر دۆخەكە بەو شێوەیە بەردەوام بێت، به‌و دۆخه بڕوات واز له چاندنی برنج دێنن، بازرگانێكی برنجیش له ئاكرێ رایده‌گه‌یه‌نێت دەڵێت، ساڵی رابردوو حه‌فتا تۆن برنجی كوردی فرۆشتووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ ته‌نها 13 تۆنی فرۆشتووه، به‌شێكی دیكە له جووتیاران ده‌ڵێن، كه‌س نیه برنجه‌كه‌یان لێ بكرێت.