پێشمەرگە هێرشێکی داعشی لە رۆژئاوای کەرکووك تێکشکاند

داعش بە سێ مەفرەزە ھێرشی كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە
kurdistan24.net

K24 - كەركووك

پەیامنێری کوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چەکدارانی داعش هێرشێکی فراوانیان کردە سەر هێزی پێشمەرگە لە گوندی گەڕاوی سەر بە شارەدێی دوبز لە رۆژئاوای کەرکووك.

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە ئەنجامی شەڕەکەدا، دەیان چەکداری داعش کوژران و لەبەرامبەردا تەنیا دوو پێشمەرگە بریندار بوون.

فەرماندە و پێشمەرگەكانی بەشداربووی شەڕەكە، وردەكاری شەڕەكە دەگێڕنەوە و ئاماژە بۆ دەكەن، داعش بە سێ مەفرەزە ھێرشەكەیان ئەنجامدا و ویستیان رێگە لەو ھێزەی پێشمەرگە بگرن كە بەھانای ھێزەكانیان دەچن.