سبه‌ى مامۆستايانى ناڕازى به خۆپيشاندان ده‌چنه به‌رده‌م دادگاى سلێمانى
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى مامۆستايانى ناڕازى، له سلێمانى، له گردبوونه‌وه‌يه‌كدا، به‌ياننامه‌يه‌كيان ئاراسته‌ى رايگشتى كرد و تێيدا ئاشكرايانكرد، سبه‌ى به خۆپيشاندان ده‌چنه به‌رده‌م دادگاى سلێمانى و له‌وێ ده‌مێننه‌وه تا داواكارييه‌كانيان جێبه‌جێ ده‌كرێن.
له به‌ياننامه‌كه‌دا، كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان24 نێردراوه و له ميانى گردبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا خوێندرايه‌وه، هاتووه: "دواجار بێهيوا بوون و خراپى دۆخى فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتيان و مامۆستايان، پێويستيكرد له‌سه‌رمان كه شێوازى ئه‌م ناڕه‌زاييانه بگۆڕين به شێوازى فراوانى به‌رده‌وام و رايده‌گه‌يه‌نين، رۆژى يه‌كشه‌ممه 25ى ئازار/ مارسى 2018، خۆپيشاندانى فراوان له كاتژمێر 10ى سه‌ر له به‌يانى ده‌ستپێده‌كات له به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ى رۆژئاواوه به‌ڕێپێوان به‌ڕێده‌كه‌وين بۆ شه‌قامى سه‌ره‌كى به‌رده‌م دادگا و له‌وێ ده‌مێنينه‌وه و درێژه به هه‌ڵوێسته‌كانمان ده‌ده‌ين به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران و ته‌ندرووستكاران و رێكخراو و چالاكوانان".
له به‌شێكى ديكه‌ى به‌ياننامه‌كه‌دا، ئه‌نجوومه‌نى مامۆستايانى ناڕازى، داواى له هاووڵاتيان و فه‌رمانبه‌ران كردووه به‌شدار بن له‌و خۆپيشاندانه و له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: "تا پێكه‌وه فشارێكى گه‌وره درووست بكه‌ين له‌سه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى باكى به ژيان و دۆخى خراپى هاووڵاتيانى خۆى نييه".
ئ.ر