کۆمسیۆن ئامادەکاریی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات

"بڕی 10 ملیار دینار خراوەتە سەر ھەژماری كۆمسیۆن"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی کوردستان تاوتوێ دەکات.

شێروان زرار، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24 راگەیاند: "ئەمڕۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمسیاران لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی کوردستان کۆدەبنەوە".

گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی گوتیشی: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 10 ملیار دیناری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان خستووەتە سەر هەژماری بانکی کۆمسیۆن".

بە گوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان24: "بەشێك لە گفتوگۆی ئەمڕۆی نێو كۆبوونەوەی كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی كوردستان لەبارەی سیستمی ھەڵبژاردنەوە دەبێت، چونكە تائێستا دیارنییە كە ھەڵبژاردنەكانی ئەمجارەی كوردستان بە سیستمی ئەلیكترۆنی دەبێت یان وەك جاران دەنگدان و ژماردنی دەنگەكان ھەر بە دەست دەبێت".

دەقی نووسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ خەرجكردنی بڕی 10 میلیار دینار بۆ ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستان
دەقی نووسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ خەرجكردنی بڕی 10 میلیار دینار بۆ ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستان

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر حکوومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی 30 ئەیلوولی داهاتووی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی کوردستان دیاریکرد.

ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆن بۆ ھەڵبژاردنەكانی كوردستان، ھاوكاتە لەگەڵ كۆتایی ھاتنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

ھ.م