گۆڕان داوا دەكات كێشەكانیان لەگەڵ پارتی بە گفتوگۆ چارەسەر بكەن

"كێشەكانی نێوانمان بەشێوەی دیالۆگ و برایەتی چارەسەری بكەین"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

سەركردەیەكی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر گۆڕی نەوشیروان مستەفا لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی، داوا دەكات كێشەكانیان لەگەڵ پارتی بە گفتوگۆ چارەسەر بكەن.

عومەر سەید عەلی، سەركردەی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، لە سەر گۆڕی نەوشیروان مستەفا رایگەیاند: "ھیوامان وایە بە ھەموو لایەكمان ئەو كێشە و گرفتانەی كە لەنێو ریزەكانی جوڵانەوەی رزگاری خوازی گەلەكەمان بەتایبەتی لەنێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕاندا ھەیە، بەشێوەی دیالۆگ و برایەتی چارەسەری بكەین".