بكوژانی ژن و مێردەكەی سلێمانی لە ھەولێر دەستگیركرا
K24 - ھەولێر
شەوی 23 ئەم مانگە تەرمی ژن و مێردێك لە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی بە سەربڕاوی دۆزرایەوە، ئەمڕۆ پۆلیسی ھەولێر ئاشكرای كرد كە بكوژانی ئەو ژن و مێردە لە ھەولێر دەستگیركراون.
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە کوردستان24 رایگەیاند، بکوژانی ئەو ژن و مێردەی کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە سلێمانی کوژران، لە ھەولێر دەستگیرکرا.
گوتیشی: "سێ كەس بە كوشتنی ئەو ژن و مێردە تاوانبارن و دوای دەستگیركردنیان لە ھەولێر رادەستی پۆلیسی سلێمانی كرانەوە.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر جەختیکردەوە، بکوژەکی سەرەكی ناسیاوی ژن و مێردەکەیە و بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، بەهۆی پرسێکی کۆمەڵایەتییەوە کارەکەی ئەنجامداوە.