زوكه‌ربێرگ ئه‌و ژووره به‌سه‌رده‌كاته‌وه كه فه‌يسبووكى تێدا دامه‌زراند
K24 – هه‌ولێر:
مارك زوكه‌ربێرگ، دامه‌زرێنه‌رى فه‌يسبووك گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى تايبه‌ت به سه‌ردانى يه‌كه‌مجارى بۆ شوێنى دامه‌زراندنى فه‌يسبووك بڵاوكرده‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ى زوكه‌ربێرگ دواى 14 ساڵ دێت له به‌جێهێشتنى ئه‌و شوێنه.
ژوورێكى كيركلاندهاوس، له زانكۆى هارڤارد، لانكه‌ى له‌دايكبوونى فهيسبووكه به‌و پێيه‌ى له‌و كاته‌دا زوكه‌ربێرگ له زانكۆ بووه و له‌و ژووره ژيانى به‌سه‌ر بردووه.
زوكه‌ربێرگ كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى سه‌ردانى ژوورهكهى كردووه، رايگه‌ياند، ژووره ساده‌كه‌ى هيچ گۆڕانكارييه‌كى ئه‌وتۆى به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
ئه‌و ژووره كه ژماره (H33)ـى له‌سه‌ره له ئه‌مريكا ناوبانگى په‌يداكردووه و قوتابيانى زانكۆ كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له خوێندنى زانكۆيدا تێيدا بمێننه‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ى زوكه‌ربێرگ و چانى هاوسه‌رى هاوكات بوو له‌گه‌ڵ پێنجه‌م ساڵيادى هاوسهرگيرييان و به‌و بۆنه‌يه‌شه‌وه سه‌ردانى ئه‌و قوتابخانه‌يان كرد، كه چان بۆ دواجار تێيدا ده‌رچووبوو.