نه‌هه‌نگێكى 30 ته‌نى به هۆكارێكى ناديار ده‌گاته كه‌ناراوه‌كانى به‌رازيل
K24 – هه‌ولێر:
له كه‌ناراوى ريو دى جانيرۆى به‌رازيل گه‌شتياران رووبه‌ڕووى حاڵه‌تێكى سه‌ير بوونه‌وه، چونكه ئه‌وه يه‌كه‌مجار بوو ببينن نه‌هه‌نگێكى 30 ته‌نى به مردوويى بگاته كه‌ناراوه‌كان.
زۆرێك له گه‌شتياره‌كان له شوێنى رووداوه‌كه كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى وێنه‌ى يادگارى بگرن و به‌شێكيشيان وێنه‌كانيان له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاوكرده‌وه.
لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان چه‌ند نموونه‌يه‌كيان له جه‌سته‌ى نه‌هه‌نگه‌كه وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ى له تاقيگه له هۆكارى مردنى بكۆڵنه‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى ميدياى ئه‌و وڵاته نه‌هه‌نگه‌كه كێشى 30 ته‌ن بووه و يه‌كێك بووه له نه‌ژادى نه‌هه‌نگه ده‌گمه‌نه‌كان و درێژييه‌كه‌ى له نێوان 13 تا 15 مه‌تر بوو.