به‌ڤیدیۆ.. هێزه عێراقییه‌كان به زرێپۆشی سه‌ربازی به‌ناو خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ون
K24- هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، له دیمه‌نه‌كانیدا نیشان ده‌درێت، كاتێك زرێپۆشێكی گوللـه‌نه‌بڕی سه‌ربازی به‌ناو ئه‌و خۆپیشانده‌رانه ده‌كه‌وێت، كه له‌به‌رده‌م بینایه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای موسه‌ننا گردبوونه‌ته‌وه و زرێپۆشه‌كه ده‌یه‌وێت به‌سه‌ریان بكه‌وێت.
له گرته‌كه‌دا دیاره، بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران، زرێپۆشه سه‌ربازییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی و به خێراییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر به‌ناو خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌وێت، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران له‌به‌ر هێرشی ئه‌و زرێپۆشه راده‌كه‌ن و خۆیان له ته‌وژمه‌كه‌ی لاده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌و پارێزگایه، گرژی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان درووست بووه و پێشبینی ده‌كرێت شه‌ڕی چه‌كداری له‌نێوان هه‌ردوولا روو بدات.
ئه‌مه‌ش له‌حاڵێكدایه، كه مادده‌ی 38 له ده‌ستووری عێراق رێگه به هاووڵاتیان ده‌دات خۆپیشاندانی ئاشتیانه بۆ داواكردنی مافه‌كانیان ساز بكه‌ن، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا به چه‌ك رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران بوونه‌ته‌وه و، له گرژییه‌كانی پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق به‌ده‌یان كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
H.B