به ڤيديۆ.. دواى 43 ساڵ گرته‌يه‌ك له گۆرانييه‌كى سوعاد حوسنى ده‌سڕنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌شى چاودێرى له ده‌سته‌ى نيشتيمانى بۆ راگه‌ياندن له ميسر، بڕياريدا ئه‌و گرتهيهى گۆرانييه‌كى سوعاد حوسنى بسڕێته‌وه، كه تێيدا سوعاد ده‌چێته سه‌ر شانى بهشداربوويهك.
گۆرانى (الدنيا ربيع/ دنيا به‌هاره)، له ساڵى (1975) له فيلمى (شازاده‌ى خۆشهويستييم) تۆمار كراوه و هه‌ريه‌ك له حسێن فه‌همى و عماد حمدى و سوهه‌ير بابلى رۆڵى سه‌ره‌كى تێدا ده‌گێڕن و گۆرانييهكهش له لايه‌ن سوعاد حوسنييهوه وتراوه.
ده‌سته‌كه رايگه‌ياندووه، له‌مه‌ولا گرته‌ى هه‌ڵگرتن و چوونه سه‌رشانى كه‌سێك له لايه‌ن سوعاد حوسنييهوه به‌شێك نييه له گۆرانييه‌كه.
ئه‌و ده‌سته‌ى سانسۆره‌ى ميسر هۆكاره‌كه‌ى روون نه‌كردووه‌ته‌وه، بۆچى دواى 43 ساڵ له به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و فيلمه و كۆچى دوايى سوعاد حوسنيدا تازه بڕيار له لابردنى گرته‌كه ده‌درێت.
سه‌رچاوه: الوطن
ئ.ر