عوسمان ئۆجه‌لان: په‌كه‌كه ئاپۆی فرۆشت
K24 - هه‌ولێر:
عوسمان ئۆجه‌لان، برای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" ده‌ڵێت: "داوایان له من كرد "ئاپۆ" بفرۆشم، به‌ڵام من قایل نه‌بووم و پاشان په‌كه‌كه فرۆشتوویه‌تی".
له میانی به‌شداریكردنی له پرۆگرامی باسی رۆژی كوردستان 24، عوسمان ئۆجه‌لان رایگه‌یاند: "دوای مانگێك له ده‌ستگیركردنی "ئاپۆ" ده‌سته‌یه‌كی په‌كه‌كه بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كراوه كه له ئاستی حكومی ئه‌نجامدراوه له پۆڵۆنیا و داوایان كردووه ئه‌گه‌ر بێت‌و ده‌ستبه‌رداری "ئاپۆ" ببن و بیخه‌نه لاوه، ئێمه ئاماده‌ین هه‌موو هاوكارییه‌كین، به‌ڵام من وه‌ك ئه‌ركی برایه‌تی و شۆڕشگێڕی به‌و فرۆشتنه قایل نه‌بووم و گوتوومه ده‌بێت گفتوگۆ رابگیرێت و باسی هیچ بابه‌تێكی دیكه نه‌كرێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پاشتر په‌كه‌كه "ئاپۆ"ـیان فرۆشتووه‌و ئه‌و پاڵپشتییه جیهانییه‌شی ئێستا په‌كه‌كه هه‌یانه به‌شێكی به‌هۆی فرۆشتنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانه، بۆیه منیشیان دوورخسته‌وه چونكه قایل نه‌بووم ئاپۆ بفرۆشم. ئه‌مڕۆش رێككه‌وتن له رۆژئاوا له‌سه‌ر فرۆشتنی "ئاپۆ" به‌ڕێوه ده‌برێت.
عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، له ڕێككه‌وتی 15/2/1999 له نه‌یرۆبی پایته‌ختی كینیا له لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌زگای میتی تورك، به هاوكاری چه‌ند ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگریی وڵاتانی جیهان ده‌ستگیركرا.