به ڤیدیۆ.. رزگاركردنی گه‌نجێك كه هه‌وڵ ده‌دات له‌سه‌ر پردێكه‌وه خۆی هه‌ڵداته خواره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
چه‌ندی كه‌سێك ژیانی گه‌نجێك رزگارده‌كه‌ن، به‌ر له‌وه‌ی له‌سه‌ر پردی "سه‌نه‌ك"ی ناوه‌ڕاستی به‌غدا، خۆی هه‌ڵبداته ناو رووباره‌كه‌وه.
به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، رووداوه‌كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی روویداوه، گه‌نجه‌كه له‌سه‌ر لێواره كۆنكریتییه‌كه‌ی ئه‌ودیو په‌رژینی پرده‌كه دانیشتووه و هه‌وڵده‌دات له رێگه‌ی خۆ هه‌ڵدانه خواره‌وه‌ی ناو رووباره‌كه كۆتایی به ژیانی خۆی بهێنێت، به‌رزی پرده‌كه‌ش نزیكه‌ی 12 بۆ 15 مه‌تر ده‌بێت.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌سێك له‌ودیو په‌رژینه‌كه‌وه دێت و له دواوه گه‌نجه‌كه ده‌گرێت، دوای ئه‌ویش كه‌سێكی دیكه هاوكاری ده‌كات، تا ئه‌و كاته‌ی گه‌نجه‌كه له‌سه‌ر لێواره‌كه دوورده‌خه‌نه‌وه و ژیانی رزگار ده‌كه‌ن.
میدیا عێراقییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، ئه‌وه دووه‌مین حاڵه‌تی هه‌وڵی خۆكوشتنه و هه‌ردووجاریش كه‌سه‌كان رزگاركران، كه به‌ر له چه‌ند رۆژێك پیاوێكی ته‌مه‌ن 40 ساڵی به هه‌مان شێوه رزگاركراوه.
ئ. م