به‌فر رێگه‌ی نێوان خاڵی سنووری سه‌رزێری و كانی ماسێ داده‌خات
K24 - دهۆك:
به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆره‌وه، كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستیپێكردووه، رێگه‌ی نێوان مه‌رزی سه‌رزێری و سه‌نته‌ری ناحیه‌ی كانی ماسێ، له قه‌زای ئامێدی سه‌ر به پارێزگای دهۆك، داخرا.
سه‌ربه‌ست ئاكره‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی كانی ماسی، تایبه‌ت به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئێستا رێگه‌كه به‌هۆی به‌فربارینی زۆره‌وه داخراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تیمه‌كانی شاره‌وانی و پاككردنه‌وه‌ی رێگه‌كان ده‌ستبه‌كار ده‌بن و له ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتوو، رێگه‌كه ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه و له هه‌ندێك ناوچه‌ی شاخاوی پارێزگاكان به‌فریش باریوه، به تایبه‌تی له پارێزگای دهۆك و ناوچه شاخاوییه‌كانی پارێزگاكه.
ئ. م