جه‌نگی ته‌له‌عفه‌ر ده‌ستیپێكرد
K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هیزه چه‌كداره‌كانی عێراق، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی ته‌له‌عه‌فه‌ری راگه‌یاند، كه دوایین گه‌وره‌ترین مۆڵگه‌ی رێكخراوی داعشه له پارێزگای نه‌ینه‌وا.
ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر، دوای زیاتر له مانگێك له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵی گه‌وره مۆڵگه‌ی رێكخراوه‌كه دێت، پاش ئه‌وه‌ی 9 مانگ هێزه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه ئۆپراسیۆنێكیان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ده‌ستپێكرد و رۆژی 10/7/2017 سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له جه‌نگه‌كه‌دا راگه‌یاند.
عه‌بادی به جلوبه‌رگێكی ره‌شی سه‌ربازییه‌وه له ته‌له‌ڤیزیۆنه‌وه گووتی "ئێوه ژوانتان له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنێكی دیكه هه‌یه، ئه‌وه ته‌له‌عفه‌ره‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و رزگار ده‌كرێت".
هه‌روه‌ها گووتی "ئه‌وه پاڵه‌وانه‌كان ئاماده‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌رن" و رووی قسه‌كانی كرده داعش و گووتی "هیچ بژاره‌یه‌كتان له به‌رده‌مدا نه‌ماوه جگه له خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان یان كوژرانتان. هه‌موو جه‌نگه‌كانی دژی داعش، ئێمه سه‌ركه‌وتووین و ئێوه رووخاون".
عه‌بادی روونیكرده‌وه كه هێزه‌كانی عێراق له سوپا و پۆلیسی فیدراڵی و هێزه‌كانی دژه تیرۆر و حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ناوخۆییه‌كان به‌شداریی پرۆسه سه‌ربازییه‌كه ده‌كه‌ن و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له ئاسمانه‌وه پاڵپشتی ده‌كه‌ن.
جیاواز له راگه‌یه‌نراوه ڤیدیۆییه‌كه‌ی عه‌بادی، حه‌شدی شه‌عبی به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌یان به رۆڵی هێزه‌كانیان له ئۆپراسیۆنی "هاتین ته‌له‌عفه‌ر" كردووه‌و ته‌ئكیدیانكردووه‌ته‌وه كه جه‌نگه‌كه به خێرایی كۆتایی دێت و ئامانجه سه‌ربازییه‌كان زۆر به وردی ده‌پێكرێن.
چه‌ند كاتژمێرێك پێش راگه‌یاندنی ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنه‌كه، هێزه ئاسمانییه‌كانی عێراق له رێگه‌ی فڕۆكه‌وه بڵاوكراوه‌یان به‌سه‌ر شارۆچكه‌كه‌دا خستووه‌ته خواره‌وه‌و خه‌ڵكیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ئاگاداریی خۆیانبن و ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تیان بیگرنه‌به‌ر.
له بڵاوكراوه‌كاندا نووسراوه "خۆتان ئاماده بكه‌ن، جه‌نگه‌كه نزیكه و به پاڵپشتی خوای گه‌وره سه‌ركه‌وتن به ده‌ست ده‌هێنین".
له باشووری شارۆچكه‌كه‌وه هێزه‌كانی عێراق و خۆبه‌خشه‌كان و له باكووریشه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه چوارده‌وری شارۆچكه‌كه‌یان گرتووه. به‌ڵام هێزه‌كانی پێشه‌رگه له‌سه‌ر زه‌وی به‌شداری ئۆپراسیۆنه‌كه ناكه‌ن.
شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین قه‌زاكانی پاریزگای نه‌ینه‌وا و نزیكه‌ی 80 كیلۆمه‌تر له رۆژئاوای مووسڵ هه‌ڵكه‌وتووه و له سنووری سووریاوه نزیكه و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سی تیدا ده‌ژی.
چه‌كدارانی داعش له رۆژی 15/6/2014 شارۆچكه‌كه‌یان داگیركردووه و زیاتر له 3 ساڵه ده‌ستیان به سه‌رداگرتووه، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه بوو كه سوپای عێراق له‌و ناوچانه پاشه‌كشه‌ی كرد و بوونه هۆی درووستبوونی ئه‌و ره‌وشه ناله‌باره و كوژران و ئاواره‌بوونی هه‌زاران كه‌س.
پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له شارۆچكه‌كه‌دا 1000 تا 1500 چه‌كدار ببن و به‌شێكیان چه‌كداری بیانی بن. هه‌ر چه‌نده فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق وای ده‌بینن نزیكه‌ی 2000 چه‌كداری داعش تا ئیستا له شارۆچكه‌كه‌دابن.