هاووڵاتیانی عه‌ره‌ب جووڵه‌یان خستووه‌ته‌ بازاڕی خانوبه‌ره‌

نرخی خانوبه‌ره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رز بووه‌ته‌وه‌
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

گەرانەوەی هاوڵاتیانی عەرەبی ناوەراست و باشووری عێراق بۆ هەرێمی کوردستان جووڵه‌ی خستووەتە بازاری کرین و فرۆشتن و بەکرێدانی خانوبه‌ره‌. له‌مباره‌یه‌وه‌ لوقمان عومه‌ر، بەرێوەبەری گشتی تاپۆی خانووبەرەی هەرێمی کوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 ده‌ڵێت: "بە گوێرەی دەستووری عێراق هەموو کەس مافی خاوندارێتی خانوبه‌ره‌ی هەیە، بە مەرجێک هه‌ڵگری رەگەزنامەی عێراق بێت و نەبێتە هۆی گۆرینی دیموگرافیای ئه‌و پارێزگایه‌ی موڵكی لێ ده‌كڕێت".

له‌كاتێكدا ماوەی دوو مانگە کڕین و فرۆشتن لە نووسینەگانی بەکرێدان و فرۆشتنی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان جوڵە تێکەوتووە، کڕیاره‌كان یانیش ئه‌وانه‌ی داوای خانووی كرێ ده‌كه‌ن، زۆربەیان هاووڵاتی عەرەبی ناوەراست و باشووری عێراقن، خاوەن نوسینگەکانیش دەڵێن: "هاووڵاتیانی عه‌ره‌ب جوڵەیان خستووەتە بازاڕی خانوبه‌ره‌".

جگە لە کڕین و فرۆشتنی خانووبه‌ره‌، بەشێک لە هاوڵاتیانی عەرەب سەرقاڵی کاری رۆژانەن بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان، شارەكانی ھەرێمی كوردستان بۆ ھاووڵاتییە عەرەبەكانی باشوور و ناوەراستی عێراق بووەتە پەناگەیه‌کی ئارام, ئەمەش وایکردووە بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەى رووی لە کوردستان کردبوو, ھاتنیا ببێته‌ ھۆی سوود گەیاندن بە جموجوڵی بازاڕ و هاتنی پارە بۆ بازاڕەكانی كوردستان.

H.B