تاریفه‌ی نوێی گومرگی له سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كان كاری پێده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له ماوه‌ی رابردوودا له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ یه‌كخستنی تاریفه‌ی نوێی گومرگی رێككه‌وتوون و له 17ی شوباته‌وه كاری پێده‌كرێت.
ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێكهێنرا، بۆ ئه‌وه‌ی تاریفه‌ی گومرگری یه‌كبخرێت و دواجار ئه‌وه‌ی عێراق ئاڵۆزبوو و بۆ سه‌رده‌می ئێستا نه‌ده‌گونجا.
ئاشكراشی كرد، لایه‌نی عێراقی گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی، كه هی هه‌رێمی كوردستان وردتره، بۆیه تاریفه‌ی هه‌رێم كراوه‌ته بنه‌مایه‌ك بۆ تاریفه یه‌كگرتووه‌كه، كه له‌مه‌ودوا له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا كاری پێده‌كرێت و چاپكراوه.
روونیشی كرده‌وه، تاریفه‌ی نوێ هیچ بارگرانییه‌ك له‌سه‌ر بازاڕ دروست ناكات، به پێچه‌وانه‌وه، ئاسۆیه‌ك له به‌رده‌م جموجۆڵی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كاته‌وه.
تاریفه نوێیه‌كه، له 27 خاڵ پێكهاتووه و به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی چاپ ده‌كرێت.
ئ. م