پڕۆژه‌یه‌كی نوێ له‌ بواری هاتووچۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت

لە گەرمیان پڕۆژەكە جێبەجێ كراوە
kurdistan24.net

K24 - گەرمیان

لە شاری کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بۆ لەمەودوا ھەر ئۆتۆمبێلێک بۆ یەک كاتژمێر وه‌ستان لەسەر شەقامەکان، دەبێت بڕی 500 دینار بدات، ئەویش بە گوێرەی ئەو سیستمه‌ی کە بۆ یەکەم جارە لەسەر ئاستی عێراق، شارەوانیی کەلار جێبەجێی دەكات، ھاوکات ئەم سیستمە نوێیەی شارەوانیی کەلار ھەلی کاری بۆ 23 کەسیش رەخساندووه‌.

ئەگەرچی ئەم سیستمە نوێیە بووەتە ھۆکارێک بۆ پارەوەرگرتن لەو شۆفێرانەی ئۆتۆمبێلەکانیان لەسەر شەقامەکان پارکینگ دەکەن، بەڵام ھەندێك لە شۆفێران ئەو ھەنگاوەی شارەوانیی کەلار بە باش دەزانن و پێیانوایە دەبێتە ھۆکارێک بۆ کەمکردنەوەی رووداوی ھاتوچۆو پارێزراوی ئۆتۆمبێلەکان.

لە ھەنگاوی یەکەمدا شارەوانیی کەلار ھێڵکاری بۆ شوێنی 300 ئۆتۆمبێل کردووە، ئەم پڕۆژەیەی شارەوانی بۆ ھەر ساڵێک بڕی 18 ملیۆن و 60 ھەزار دینار لەو ھاووڵاتییە وەردەگرێت، کە پڕۆژەکەی بە کرێ پێ داوە، جیا لەوەش 23 ھەلی کاریشی رەخساندووە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا ھێلکاریی بۆ جێگای دوو ھەزار ئۆتۆمبێلی دیکە لەناو کەلاردا بکرێت.

ھ.م