ڤیدیۆ.. دوای ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی دامه‌زراندنیان له‌ناو زبڵدانه‌كان دۆزییه‌وه هه‌رایان له به‌غدا هێنایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌رای له شاری به‌غدا هێنایه‌وه، كاتێك له دیمه‌نه‌كانیدا نیشان ده‌درێت، كه ده‌رچووانی كۆلیژ مامه‌ڵه‌كانیان له‌ناو زبڵدانه‌كانى په‌روه‌رده‌ی كه‌رخی یه‌كه‌می ئه‌و شاره ده‌دۆزنه‌وه، كه بۆ دامه‌زراندن پێشكه‌شیان كردبوون.
ئه‌وه‌ی زیاتر هاووڵاتیانی شاری به‌غدای تووڕه كردووه ئه‌وه‌یه، كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌رامبه‌ر به چه‌كه‌كانی دامه‌زراندن بڕێكی زۆر پاره‌ی له وانه وه‌رگرتووه، كه پێشكه‌شی دامه‌زراندنیان كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه به‌گوێره‌ی "ئاژانسی هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆ"ی عێراقی، رامی عه‌لی كه یه‌كێكه له‌وانه‌ی مامه‌ڵه‌ی دامه‌زراندنی كردووه ده‌ڵێت: "فڕێدانی مامه‌ڵه‌ی دامه‌زراندن له‌لایه‌ن په‌روه‌رده‌ی كه‌رخی یه‌كه‌م، له یه‌كه‌م رۆژه‌كانی پێشكه‌شكردن، سوكایه‌تییه به خواسته‌كانی گه‌ل، یاریكردن به هه‌ستی هاووڵاتیان و ده‌رچوونه له یاسا، به‌تایبه‌ت كه هه‌ر یه‌كێك له‌و مامه‌ڵانه بڕی 10 هه‌زار دیناری تێچووه".
ده‌رچوویێكی دیكه به‌ناوی نور خه‌زعه‌لی ئاماژه به‌وه ده‌دات، "وڵات رۆڵه‌كانی وه‌ده‌رده‌نێت، كه‌ی دزه‌كان كۆتایی دێن؟".
حازم ئه‌لوه‌ندیش جه‌خت ده‌كاته‌وه، "كه‌سانێك به بڕی 10 هه‌زار دۆلار داده‌مه‌زرێ، كه‌سانی هه‌ژاریش كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یان نییه، هیچیان له دامه‌زراندن ده‌ستناكه‌وێت".
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و دیمه‌نانه‌ش، ده‌رچووانی كۆلیژ و ئه‌وانه‌ی بۆ دامه‌زراندن پێشكه‌شیان كردووه، داوای جووڵاندنی رای گشتی ده‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی هاتنه سه‌ر شه‌قام ده‌كه‌ن و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، "به‌رامبه‌ر ئه‌و سووكایه‌تی پێكردنه بێده‌نگ نابین".
H.B