ئهردۆغان: ئهگهر ئێوه توركپهرستى بكهن مافى هاووڵاتيانى كورديشه كوردپهرستى بكهن
K24 – ههولێر:
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکى کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەو تورکە، بەڵام تورکچییەتی ناکات. ئەگەر ئەوان تورکپهرستى بکەن، مافی کوردە، کە کوردپهرستى بکات.
ئەو وتانەی ئەردۆغان وەک ناڕەزایەتییەک دێت لە بڕیاری داداگاى باڵای تورکیا، کە بڕیاری داوە جارێکی دیکە سرودی نەتەوەپەرستی هەموو بەیانییەک لەلایەن قوتابیان بخوێندرێتەوە.
سەرۆک کۆماری تورکیا گوتی: من تورکم، بەڵام تورکپەرستی ناکەم، تورکبوون و تورکپەرستی جیاوازە. ئاینەکەمان نەژاد پەرستی قەدەغە کردووە. نەژاد پەرستی تێدا نییە. هەموو نەتەوەیەک دەتوانێت شانازی بە ناسنامەی خۆی بکات. چ تورک، چ کورد و تەواوی نەتەوەکانی دیکە دەتوانن شانازی بە ناسنامەی خۆیانەوە بکەن. بەڵام نابێ نەژاد پەرستی بکرێت.
ههروهها گوتى: ئەگەر ئێوە تورک پەرستی بکەن، ئەوا مافی هاووڵاتیانی کوردیشە کوردپەرستی بکەن. هەربۆیە دەبێ تورک و کورد بە یەکەوە شانازی بە ناسنامەکانیان بکەن. بەڵام نابێ نەژاد پەرستی بکرێت.
سهبارهت به سروودى سوێندى توركپهرستان، ئهردۆغان ئاماژهى بهوه كرد، سوێندی قوتابیان کەسێکی نەژادپەرست نووسیوویەتی و ئەوانیش جگە لە سوێندی نەتەوەیی تورکیا هیچ سروودێکی دیکە ناناسن.