بورهان خۆشناو عه‌فرین ده‌لاوێنێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هونه‌رمه‌ند بورهان خۆشناو، به‌رهه‌مێكی هونه‌ری نوێ، به‌ناوی "عه‌فرینگراد" بڵاوده‌كاته‌وه، كه تێكسته‌كه‌ی هی شاعیری دیاری كورد، عه‌بدوڵڵا په‌شێوه و ئاوازه‌كه‌ی هی هونه‌رمه‌ند خۆیه‌تی.
بورهان خۆشناو بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، كاره نوێیه‌كه‌ی، به‌رهه‌مێكی نیشتمانییه و میوزیكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كاروان ره‌مه‌زان ئاماده‌كراوه.
هونه‌رمه‌ند له باره‌ی كاره‌كانی به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی راشیگه‌یاند، ئەندازیاری دەنگ ئاکۆ عومه‌ر و مۆنتاژیش رۆژگار لەشکری كردوویه‌تی، به‌رهه‌مه‌كه‌شی پێشكه‌ش به عه‌فرین كردووه.