سه‌گێك هه‌واڵه‌كانی كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤیزیۆنیی راده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر:
چوونه ژووره‌وه‌ی سه‌گێك بۆ ناو ستۆدیۆی كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤیزیۆنیی رووسی، ده‌بێته هۆی ترساندنی كچه بێژه‌ره‌كه و راگرتنی بڵاوكراوه هه‌واڵییه‌كه‌ی كه‌ناڵه‌كه.
له ڤیدیۆیه‌كدا سه‌گێكی ره‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌چێته ناو ستۆدیۆی هه‌واڵه‌كانی كه‌ناڵه رووسییه‌كه و ملیۆنان كه‌س ئه‌و ڤیدیۆیان بینیووه كه كاتێك سه‌گه‌كه له ژووره‌وه‌یه به‌ڵام هیچ كام له ستافی كه‌ناڵه‌كه و ته‌نانه‌ت بێژه‌ره‌كه‌ش نه‌یزانیووه سه‌گێك دزه‌یكردووه‌ته ژووره‌وه.
چوونه ژووره‌وه‌ی ئه‌و سه‌گه بووه‌ته جێگای باسی زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به تایبه‌تی زۆرێك له‌وانه‌ی له‌سه‌ر ڤیدیۆكه كۆمێنتیان نووسیووه، ئه‌وانیش وه‌ك بێژه‌ره‌كه دره‌نگ سه‌گه‌كه‌یان له ڤیدیۆكه‌دا بینیووه. له كاتێكدا له پشت مێزی ستۆدیۆكه‌وه ده‌نگی دێت و بێژه‌ره‌كه ده‌ترسێنێت.
سه‌گه‌كه هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوه‌و بازی داوه‌ته سه‌ر مێزه‌كه و به‌و هۆیه‌شه‌وه بێژه‌ره‌كه هاواری لێهه‌ستاوه‌و تیمی ستۆدیۆكه‌ش هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن. به‌ڵام دوای چه‌ند چركه‌یه‌ك بێژه‌ره‌كه دێته‌وه سه‌ر دۆخی سرووشتی خۆی و به گاڵته‌وه ده‌ڵێت " له راستیدا من باشترین پشیله‌م".