كچە كوردێك بە سەما پەیامی ئاشتی دەگەیەنێت

"كوردستان پێویستی بە ئێمەیە"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

كچێكی كورد بە سەماكردن لە سەر شەقام و شوێنە گشتییەكان پەیامی ئاشتی و گۆرانی كۆمەڵگە دەگەینێتە گوێی خەڵكی كوردستان، ئەو ئاواتی ئەوەیە بەردەوام بێت و بتوانێ بگاتە ئامانجی و لە رێگای سەماكردن دەیەوێت دەنگی كورد بگەینێتە جیھان، بنەماڵەكەشی پاڵپشتی دەكەن و شانازی بە كاری جیاوازی كچەكەیان دەكەن.

روان جەواد، بە كوردستان24 گوت: "ئارەزوێكی خۆشە كە دەبینم خەڵك لێم كۆدەبێتەوە و داوای دووبارەكردنەوە دەكەن".

دەشڵێت: "ئەو كچانەی بەھرەو توانایان ھەیە پێویستە دەریبخەن، چونكە كوردستان پێویستی بە ئێمەیە".