هه‌رێمی كوردستان و ئێران په‌ره به په‌یوه‌ندی ئابووری ده‌ده‌ن
K24 - سلێمانی
لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ ھەرێمی کوردستان و بەمەبەستی بەرز کردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ھەردوولا، محه‌مه‌د جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی سلێمانی کرد‌و بەشداری لە كۆڕبه‌ندی هاوبه‌شی ئابووری ھەرێمی کوردستان و ئێرانی کرد.
محه‌مه‌د جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە یەک رۆژدا سەردانی ھەولێر و سلێمانی کرد‌و چاوی بە بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان کەوت، ئامانجی سەرەکیش لە سەردانەکەی، پتەوکردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاته‌كه‌یه‌تی، به تایبه‌ت پاش ئەوەی ئەمەریکا سزاكانی سەر ئەو وڵاتەی چڕتركردووەتەوە، تاران بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ھەرێمی كوردستان دەبەستێت، هه‌ربۆیه وەزیری دەرەوەی ئێران نه‌یتوانی گرنگی ھەرێمی کوردستان بۆ وڵاته‌كه‌ی بشارێته‌و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژه‌ی پێدا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران لەگەڵ خۆیدا شاندێکی لە بازرگانان و خاوەن کاران و سەرمایە گوزارانی وڵاته‌كه‌ی هێنایە ھەرێمی كوردستان و وەبەرھێنه‌رێكی ئێرانیش دەڵێت، ئێران ھەمیشە ھەرێمی کوردستانی بە برای خۆیی زانیووە.
لە كۆنفرانسێكی هاوبه‌شی ئابوری كە لە سلێمانی سازکرا، ژمارەیەك لە بازرگانان و خاوەن کارانی ناوخۆییش بەشدار بوون، بازرگانێک سەردانەکەی زەریف بۆ په‌ره‌پێدانی بواری ئابووری بە گرنگ دەزانێت و داواش دەکات، حکوومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ خاوه‌نكارو وه‌به‌رهێنه‌رانی ئێران کار ئاسانی زیاتر بكات.