كۆسرەت رەسوڵ: ئەگەر بەغدا دیموكراسی بێت دەبێ پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان بكەن

"پێویستە خەڵكی كوردستان یەك دەنگ و یەك ھەڵوێست بن بۆ سەربەخۆیی كوردستان"

K24 - كەركووك

كۆسرەت رەسوڵ، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە یەكێك لە بنكەكانی دەنگدان لە كەركووك دەنگیدا و رایگەیاند، ئەگەر بەغدا دیموكراسی بێت دەبێ پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان بكەن.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كۆسرەت رەسوڵ گوتی: "ئەگەر بەغدا باوەڕی بە دیموكراسی بێت دەبێ پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان بكەن و بڵێن ئەوە ئەزموونێكی نوێیە، بەمە پەیوەندییمان لە داھاتوودا زۆر باش دەبێت، بەڵام ئەگەر باوەڕیان بە دیموكراتی نەبێت ئەوە شتێكی ترە".

راشیگەیاند: "پێویستە خەڵكی كوردستان یەك دەنگ و یەك ھەڵوێست بن بۆ سەربەخۆیی كوردستان".