وێنه و ڤیدیۆ.. دوایین ئاماری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مووسڵ
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی، له ته‌قینه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی شاری مووسڵ كه له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمۆبیلێكی مینڕێژكراوه‌وه له گه‌ڕه‌كێكی به‌ری راستی ئه‌و شاره ئه‌نجامدرا، 2 كه‌س كوژران و 11ی دیكه‌ش برینداربوون.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، "ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌ی دره‌نگانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمۆبیلێكی مینڕێژكراوه‌وه له نزیك یه‌كێك له چێشتخانه‌كانی ناوچه‌ی مووسڵ جه‌دیده ئه‌نجامدرا، كوژرانی 2 كه‌س و برینداربوونی 11ـی دیكه‌ی به‌دواوه بوو".
شانه‌ی ناوبراو ئاشكراشیكرد، "جگه له زیانی گیانی، زیانی ماددیش به خان‌و و بینایه‌كانی ده‌وروبه‌ری شوێنی ته‌قینه‌كه گه‌یشتووه".
دواتریش سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌و شاره رایگه‌یاند، دوای گه‌یشتنی زانیاری له‌سه‌ر بوونی ئۆتۆمۆبیلێكی دیكه‌ی مینڕێژكراو له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ری راستی ئه‌و شاره، هێزه ئه‌منییه‌كان باری له‌ناكاویان راگه‌یاند.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دوو سه‌رچاوه‌ی سه‌ربازی و ئه‌منی له شاری مووسڵ كه نه‌یانویست ئاماژه به ناویان بكرێت، به كوردستان 24ـیان راگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیلێكی مینڕێژكراو له نزیك چێشتخانه‌ی "ئه‌بو له‌یلا" له ناوچه‌ی مووسڵ جه‌دیده، چه‌ندین كه‌س بوونه قوربانی.
تائێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه رانه‌گه‌یاندووه.
H.B