رايان ديلون: ته‌نيا له شه‌ڕى داعش هاوكارى هه‌سه‌ده ده‌كه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، رايان ديلون رايگه‌ياند، ئێمه له سووريا جه‌خت له‌سه‌ر شه‌ڕى دژ به داعش دهكهينهوه و ته‌نيا بۆ ئه‌وه‌ش هاوكارى هه‌سه‌ده ده‌كه‌ين.
له لێدوانێكى تايبه‌تيدا بۆ كوردستان24، ديلون گوتيشى: "ناخوازم باس له‌باره‌ى پرسێكه‌وه بكه‌م كه هێشتا رووى نه‌داوه، ته‌نيا ئه‌وه ده‌ڵێم ئێمه له سووريا جه‌خت له‌سه‌ر شه‌ڕى دژ به داعش دهكهينهوه".
هه‌روه‌ها گوتى: "ته‌نيا له شه‌ڕى دژ به داعشدا هاوكارى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ده‌كه‌ين".
سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانى هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين ناوبراو گوتى: "ئێمه له پهيوهنديداين له‌گه‌ڵ توركيا".