به‌شير حه‌داد: هه‌وڵده‌ده‌ين مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه له بودجه‌ى عێراق به‌جيا جێگيربكرێت
K24 – هه‌ولێر:
كوتله كوردييه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان، مووچه‌ى پێشمه‌رگه، فه‌رمانبه‌ران، خانه‌نشين، كه‌سوكارى شه‌هيد و ئه‌نفالكراوان و زيندانيانى سياسى بخه‌نه سه‌ر بودجه‌ى حكومه‌تى ئيتيحادى و هه‌ولێر و به‌غداش پابه‌ندى رێككاره‌كانى ئه‌و پرسه بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به هه‌وڵى كوتله كوردييه‌كان بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى بودجه و مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان، به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رايگه‌ياند، هه‌وڵده‌ده‌ن مووچه‌ی پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌ران له بودجه‌ی عێراق جێگیر بكرێت.
گووتیشی: له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران پێشنیازی ئه‌وه‌شیان كردووه، ئه‌گه‌ر له داهاتوو هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غداش رووبدات، به‌غدا ناچارده‌كه‌ن مووچه‌ی پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌ران بۆ هه‌ولێر بنێرێت و ئه‌و بابه‌ته‌یان له بودجه جیاكردووه‌ته‌وه و بڕی پاره‌كه‌شیان بۆ پێنج سه‌د ملیار دینار زیاد كردووه.
دوێنێ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ تاوتوێكردنى پرۆژه ياسايى بودجه‌ى ئيتيحادى 2019 دانيشتنێكى به‌ڕێوه‌برد تێيدا خوێندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژە بوودجەی ئه‌مساڵ کرد و لیژنەی دارایی‌ش لە دەرەوەی ئه‌نجوومه‌ن کەموکوڕیەکانی ناو بوودجە چارەسەر دەکەن بە پێی خواستی وەزارەت و پێکھاتەکان، فراکسیۆنە کوردیيەکان ھەوڵی جێگیرکردنی 68 ملیار دینار مانگانە دەدەن بۆ مووچەی ھێزەکانی پێشمەرگە و 454 ملیاریش بۆ مووچەی فەرمانبەران بێ ھیچ بەرامبەرێک.
پشکی ھەرێمی کوردستان لە بوودجەی ساڵى 2019ی عێراق بە 8.9 تریلیۆن دینار دیاری کراوە بەرامبەر بە پابەند بوونی ھەرێم بە ھەناردەکردنی 250 ھەزار بەرمیل نەوت رۆژانە.
بوودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2019 بە 105 ترلیۆن دینار خەمڵیندراوە، لەو بڕە پارە %12.67 بۆ ھەرێمی کوردستان دیاری کراوە.
ئه‌و پشكه نیگەرانی فراکسیۆنە کوردیيەکانی لێکەوتووەتەوه و بەکەمی دەزانن، بۆیە ھەوڵی ئەوە دەدەن لە رێگەی كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى سيادى، پێدانەوەی قەرزەکانی سەر ھەرێم، دیاریکردنی مووچە بۆ پێشمەرگە، بوودجەی فریاکەوتنی حاڵەتە نەخوازراوەکان و چەندین رێگەی تر شایستەی دارایی بۆ پشکی ھەرێمی کوردستان زیاد بکەن.
سه‌ره‌ڕاى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پرۆژه ياساى بودجه بۆ به‌رده‌ست حكومه‌ت، به‌ڵام دووباره پرۆژه‌كه به بێ ئه‌وه‌ى ده‌ستكارى پشكى هه‌رێمى كوردستانى تێدا بكرێت، گه‌ڕێندرايه‌وه بۆ به‌رده‌ست ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران.
پێشتر چاوه‌ڕوانده‌كرا، له لايه‌ن وه‌زاره‌تى دارايى و پلاندانانى عێراقه‌وه پێداچوونه‌وه به پشكى هه‌رێمى كوردستان بكرێت.