دانیشتوانی باشیك داوای خزمەتگوزاری دەكەن
K24 - باشیك
دوای ئەوەی باشیك لەلایەن ھێزی پێشمەرگەوە لە دەستی داعش رزگاركرا، ئێستا بەشێكی زۆری شارۆچكەكە ئاوەدان كراوەتەوە، بەڵام ھاووڵاتیانیش داوا دەكەن خزمەتگوزاری زیاتریان پێشكەش بكرێت، بۆ ئەوەی باشیك بە تەواوی ئاوەدان بكرێتەوە و سەرجەم ھاووڵاتیان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بەڕێوەبەری ناحیەی باشیك دەڵێ، تا ئێستا حكوومەتی عێراق ھیچ ھاوكاریەكی پێشكەشی خەڵكی باشیك نەكردووە.