یه‌كێتی حكوومه‌تی په‌نجا به په‌نجای ده‌وێت.. پارتیش ژماره‌ی كورسییه‌كان ده‌كاته پێوه‌ر
K24- هه‌ولێر:
دواى راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، باسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان گه‌رم ده‌بێت. پارتیش وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵیژاردن جه‌خت ده‌كاته‌وه: هێڵی سورمان له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێك نیه ، به‌ڵام مه‌رجیش نییه هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداری حكومه‌تی داهاتوو بكه‌ن. له‌به‌رامبه‌ردا یه‌كێتی داوای شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له‌ناو حكوومه‌تدا ده‌كات و ده‌ڵێت: "نابێت پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی كورسییه‌كانمان بێت".
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، عه‌لی حوسێن، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی كه حزبه‌كه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه دووپاتیكرده‌وه، "پارتی هێڵی سووری بۆ هیچ حزب و قه‌واره‌یه‌ك نییه، به‌ڵام تێبینیشمان هه‌یه و مه‌رج نییه هه‌موو حزبه براوه‌كان له حكوومه‌تدا به‌شدار بن و شتێكی ئاساییه كه هه‌ندێ حیزب له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت ببنه ئۆپۆزسیۆن، هه‌ره گرنگه‌كه‌ش لای ئێمه بوونی خاڵی هاوبه‌شه".
هه‌رچه‌نده راسته‌وخۆ یه‌كێتی خواستی خۆی بۆ میكانیزمی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی كوردستان رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، ئه‌و حزبه نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه دووباره حكوومه‌تێكی په‌نجا به په‌نجا پێكبهێندرێت و ببێته هاوبه‌شێكی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ پارتی.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه رێبوار ئیسماعیل، جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 جه‌ختی كرده‌وه، "پێشتر ئه‌زموونمان هه‌بوو كه كه ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست یه‌كێتی و پارتی بێت، ئه‌گه‌ر شه‌راكه‌تێكی راسته‌قینه له‌نێوان ئه‌و دوو حیزبه‌دا هه‌بێت، ئه‌وا ده‌توانن وڵات به‌ڕێوه ببه‌ن"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆئه‌وه‌ی كه یه‌كێتی ببێته هاوبه‌شێكی راسته‌قینه‌ی پارتی و له‌سه‌ر بنه‌مای په‌نجا به په‌نجا حكوومه‌ت دامه‌زرێنن.
هه‌روه‌ها گوتی: "نابێت حكوومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و ژماره‌ی كورسییه‌كان پێكبهێندرێت، به‌ڵكو ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی نێوان پارتی و یه‌كێتی دامه‌زرێت"، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه یه‌كێتی به‌وه رازی نییه دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان به‌گوێره‌ی شایسته‌ی هه‌ڵبژاردن بێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پارتی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كاته پێوه‌ری بنچینه‌یی.
H.B