زياتر له 48 كاتژمێره چالاكوانێكى كورد له كه‌ركووك بێسه‌روشوێنه
K24 – كه‌ركووك:
دوای ئه‌وه‌ی هێزێكی دژه تیرۆری عێراق له شه‌وی 16ـى ئۆكتۆبه‌ر هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی ئه‌دهه‌م جومعه چالاكوانی كورد له شاری كه‌ركووك و ده‌ستگیریان كرد، زیاتر له 48 كاتژمێره ئه‌و چالاكوانه بێ سه‌روشوێنه و هیچ زانیارییه‌كیش ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی به كه‌سوكاره‌كه‌ی نادرێت.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، زانيار جومعه براى ئه‌و چالاكوانه ده‌ستگيركراوه، ئاشكراى كرد، كه تا ئێستا هيچ زانيارييه‌كيان سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى ئه‌دهه‌م جومعه پێ نه‌دراوه.
چالاكانى كورد له كه‌ركووك، بڕيارياندابوو، رۆژى 16ى ئۆكتۆبه‌ر مانگرتن له كه‌ركووك رابگه‌يه‌نن، به‌ڵام هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق، هه‌ڵيانكوتايه سه‌ر ماڵى رێكخه‌رى چالاكييه‌كان و به‌ره‌و شوێنێكى ناديار راپێچيان كرد و تا ئێستا چاره‌نووسى نادياره.
ئ.ر